ئه‌مه‌ش Cassisa senna، جۆرێکی تری سه‌نایه، که له تیره‌ی "په‌پووله‌یه‌کان" Pappillonnasees نه، دیاره چه‌ندین جۆری هه‌یه و له ولآتانی گه‌رمه‌سێردا ده‌ڕوێ. گه‌لآکانی باریکه و له گهلآای خه‌نه ده‌چن، ڕه‌نگی گه‌لآکانی شین یان زه‌ردن، گهڵهکانیشی زه‌ردن، ده‌نگه‌کانی وردن و وه‌ک ده‌نکی باقله له کلوودان و به‌رزیی ئه‌م گیایه ده‌گاته 60 سم و بۆ ده‌رمان ده‌شێ. گهلآ و به‌ری ئه‌م گیایه بۆ زگچوون ده‌بێ و به شێوه‌ی ده‌مکراو یان گه‌رد به کار دێ. به‌لآم ژنی زگپڕ نابێ زۆری بخوا. به فه‌رانسه‌یی Seneی پێ ئه‌ڵێن. ئه‌مه‌ش جۆرێکی دیکه‌یه Cassia acutifolia دیاره ئه‌م جۆره‌یان به فه‌رانسه‌یی Sene d Alexandrie که ئهلکساندریه یه. ف.م. و ف.ت.خ.