BackColt's-foot
زۆرناتک

Latin: - Tussilago farfara L.
English: - Colt's-foot
زۆرناتک 

گیایەکی سروشتی بەهارییە کە لەو گوڵانەیە سەرەتای بەهار سەرهەڵدەدا. لە شوێنی شێدار و خۆڵی پڕ پیت و نەرمدا دەڕوێ. گوڵێکی زەردی چەند پەڕەیی دەگرێ. زۆرناتک بۆ دەرمان دەچێ، جاران گوڵەکەی لە دەواخانە فرۆشراوە بۆ دەرمانی کۆکە و قوفە. بە پێی نووسراوەکانی زانای گیاناسی سویدی لینێ (١٧٥٥) گەڵای ئەم گیایە وەک تەماکۆ بەکار هاتووە. بەڵام بەکارهێنانی وەک دەرمانی کۆکە و هەناسە تەنگی زۆر پێشتر لە لایەن پلینیۆس (Plinius)ەوە باس کراوە.
ئتیمۆلۆژی. ناوی فارافارا لە پاش ناوی ئەم گیایەوە ناوی جۆرەکەیەتی. ناوی ئوسیلاگۆش لە پاشکۆی ناوەکەوە لە راستیدا ناوە زانستیەکەیەتی کە ناوێکی لاتینیە و مانای "گیایەک کە کۆکە کەم دەکاتەوە" دەدا و هەروەها ناوی تیرەی گیایەکەشە.
لە زۆر زمانی ئوروپاییدا زۆرتک دەلێن ناڵە رەخش و هۆکارەکەی ئەوەیە گەڵاکانی تۆزیک شێوازی ناڵی ئەسپ دەدەن.
ــــــــــ
ئەمەی خوارەوە نووسینی مامۆستا بەکر ئەحمەدییە لەسەر ئەم گوڵە. وێنەکەش جەنابیان گرتوویانە.
گوڵە زورناتک؟
ناوی زانستی :Tussilago farfara
ناوی گشتی : گوڵە کۆکە coltsfoot
لە خێرانی : Asteraceae
لە کوردەواریدا بە گوڵە زوڕناتک ناسراوە ، گیایەکی سروشتی و خۆڕسکە لە وەرزی بەهاردا دەردەکەوێت شێوەی گوڵەکەی لە زوڕنا دەچێ بۆیە لە کوردەواریدا بە ناوی زوڕنا- تک ناونراوە ،
هاڕاو و گوشراوی ئەم گوڵە بۆ چارەسەری بڕینی وڵاخە بەرزە ( ئەسپ ، ماین ، هێستر ..) و کەر سودی لێوەرکیراوە

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-