BackOpopanax
زەردە کەما

Latin: - Ferula ovina
English: - Opopanax
زەردە کەما 

کەما وڵاخ، جۆرێکە لە کەما کە گیایەکی خۆڕستی کوێستانەکانی کوردستانە کە باڵای لە ٣٠ تا ٨٠ سانتیمیتر بەرز دەبێ. لە کوردەواری خۆماندا بۆ دەرمان بەکاری دێنن.
لە تاریفی ئەم گیایەدا بەڕیز ئەمیر ئەمینی لە لاپەڕەی ١٤٧ی کتێبەکەی خۆی بە ناوەی "فرهنگ گیاهان دارویی"دا دەڵێ: "لە هێندێک شوێن و بەتایبەتی ناوچەی هەوارمان بە جۆرێ کەما دەڵێن بەرەزا." پاشان هۆنراوەیەکی مەولەوێ تاوەگۆزی بۆ نموونە هێناوەتەوە:
ئەوەڵ بەڕەزا بەر مەبۆ جە غار
مەبۆ نیشانەی گوڵەکانی وەهار
لۆ چەنی کەما بەهک بە تەنیا
میان بەرجەکۆ جە دەمای بەڕەزا
مەواچان یاران دیسان چێش بیەن
یاراب وەڵین دیارشاب بیـــــــەن
ئینە هەوارگەی مایجەمینانــــــە
تەسکین وە باڵای دڵ خەمینانە
چنوور بەرئامەن پەنجەی تڵفان
نازاران کەردەن ئامێتەی زڵفا
سەیری کەما بکە.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-