زهکهت، وێنجه، ڕووه‌کێکه له تیره‌ی "په‌پووله‌ییه‌کان" Popillonacées و له ده‌سته‌ی "شهوهریهکان" Lotées که هه‌ر وه‌کوو شه‌وه‌ر ده‌یبڕن، تاکوو ١ میتر به‌رز ئه‌بێ، زهرهکه ڕووه‌کێکه لاسکێکی باریک و به‌رزی هه‌یه و گه‌ڵای ورده و گوڵی به‌نه‌وشه، تۆوه‌که‌ی ده‌چێنن و دیدوورن بۆ ئاژه‌ڵ، ئه‌گه‌ر له کاتی خۆیدا نهڕووێ گوڵ ده‌کات و تۆ‌و ده‌دا، تا نزیک ٧ ساڵان ده‌ڕوێته‌وه و ئاژه‌ڵ زۆر به‌که‌ڵکه، به‌ڵام زۆر خواردنی ئاژه‌ڵ ده‌کوژێ.
سه‌یری وێنجه و یۆنجە بکه.