شهڵانی، شێڵانه، قهیسی. دارێکە بە رەگەز چینی یە و هێشتا لەو وڵاتەدا بە شێوەی خۆڕست دەڕوێ. ئەم دارە لە سەرەتای سەدەی یەکەمی زایینی یەوە گەیشتە ئاسیا و لەوێشەوە چووە ئوروپا. باڵای تاکوو ٦ میتر بەرز دەبێ و گەڵاکانی شێوازی دڵن و رەنگیان سەوزێکی مەیلەو زەردن. بەرێکی خڕی رەنگ زەرد بە ناوی شێڵانە (قەیسی) کە بە کاڵی دەخورێ و وشکیش دەکرێ بۆ خواردن و بەکارهێنان لە چێشت و دروست کردنی شیرینیدا.
سهیری شێڵانه بکهن.