زه‌رده‌چێوه، زه‌رده‌چۆ، زهردهچو، زه‌رده‌چه‌وه، سمڵە کێوی، ڕووه‌کێکه به پنچ له تیره‌ی "زنجهفێڵییهکان" Zingiberacées، له جنسی Curcuma و سه‌ر به "ڕاسته یه‌ک لهتکهیهکان" Monocotylédones، ئه‌م ڕووه‌که لاسکێکی له ژێر زه‌وییه‌وه هه‌یه که لاسکێکی دیکه‌ی به‌ره‌و ئاسمان لێ قیت ده‌بێته‌وه. گه‌ڵاکانی زل و به شێوه‌ی هێلکه‌ن و نووکیان تیژه و له بیژه و له بنی لاسکی گیاکه‌وه ده‌ڕوێ و له نێوانیانه‌وه نێرتکێک ڕاست ده‌بێته‌وه که گوڵی پێوه‌یه و گوڵه‌کانی سێ په‌ڕ و بچکۆله‌ن و ڕه‌نگیان زه‌رده، به‌رزیی ده‌گاته ١ میتر و نیو و له ژێر زه‌ویه‌وه ده‌وری ڕیشووه‌که‌ی گرێ گرێ ده‌بێته‌وه و هه‌ر ئه‌م گرێیانه‌ن که ده‌بنه زه‌رده‌چۆ و به هاڕدراوی ده‌کرێته نێو هێندێ چێشت، یه‌کێک له‌و بههاراتانهیه که کورد زۆری ده‌خۆن و پیازداخی خۆشی پێ دروست ده‌که‌ن و ڕه‌نگی چێشتهکهیانی پێ ده‌گۆڕن. بۆ چاندن و زیاد کردنی زه‌رده‌چۆ ڕیشووه‌که‌ی ده‌که‌ن به چه‌ند له‌ته‌وه و له مه‌وادێکی تایبه‌تی دوور له یه‌کتردا ده‌یچێنن و دوای ئه‌وه‌ی که گه‌ڵای کرد و گه‌ڵاکانی زه‌رد بوون و ڕزین ڕیشووه‌که‌ی ده‌ر دێنن و زه‌رده‌چۆی لێ دروست ده‌که‌ن، زۆرتر له هیندوستان ده‌ڕوێ و له هێندێ شوێنیتری ئاسیاشدا ده‌ڕوێ. زۆر خواردنی زه‌رده‌چۆ باش نیه و بۆ سپڵ (کبد) زه‌ره‌ری هه‌یه و سپڵ وه‌ک ژه‌هر وایه، به‌ڵام بۆ گه‌ده (معده) خوێنڕێژیی برین، نه‌خۆشیی زه‌ردوویی، ڕاگرتنی سکچوونی ئاسایی و خوێنی، نه‌خۆشیی سیل، بۆ ئێش و ژانی ڕۆماتیسم و کۆکه به‌که‌ڵکه.
به فه‌رانسه‌یی Curcuma.
سەیری زەردەچێوە بکە.