زوان مەلوچک، داربناو، زوان چۆله‌که، زوانه چۆله‌که، دارچۆلەکە. دارێکه له تیره‌ی "زه‌یتوونییه‌کان" Oléacées، لقه‌کانی نه‌رمن و ڕه‌نگیشیان خۆڵه‌مێشیی مه‌یله‌و سه‌وزه، چرۆکانی ڕه‌شن، له هه‌وه‌ڵی به‌هاردا چه‌که‌ره ده‌کا و پاشان چه‌که‌ره‌کان ده‌بنه گوڵی قاوه‌یی مه‌یله‌و سوور، که به هێشوون، کاتێکیش گوڵه‌کانی ویشک بوون گوڵاکان ده‌ڕوێن. گه‌ڵاکانیشی درێژن و هه‌ر گه‌ڵایه‌ک چه‌ندین گه‌ڵای ددانه‌داری دیکه‌ی پێوه‌یه. ئه‌م داره له لێواری جاده‌کان و بێشه‌کان و نزیک ئاوه‌دانی ده‌ڕوێ. تۆکڵی ئه‌م داره هه‌ر له مێژه وه‌ک ده‌رمانی یاوبڕ به‌کاری دێنن.
سه‌یری بنا‌و یان بناوەچ بکه.