ڕووه‌کێکی خۆڕستی بۆنخۆشی کوێستانه که له باقله ده‌چێ و له چیاکانی کوردستاندا به‌تایبه‌تی له "داڵه‌هۆ" به زۆری له‌م شوێنانه ده‌ڕوێ، قه‌ی ڕۆسته‌م، سه‌ری چیانان، بان باڵوڵ، ئیمام هه‌سه‌ن و مله‌ی دارگوێز. بالآی به قه‌د باقله به‌رز ده‌بێ، کاتێک سه‌ر له خاک ده‌ردێنێ وه‌ک کاهوو وایه و دهیکهنن و به کاڵی و به که‌رێ و زۆ (سوورۆکراوی) ده‌یخۆن، که گه‌وره‌ش بوو مه‌ڕ و مالآت دهیخۆنم بڕێکیان نێرتک ده‌که‌ن که وه‌ک نه‌یچه (قامیش) وان و بالآیان ده‌گاته میتر و نیوێک، بنیشتێکی هه‌یه وه‌ک بنیشتی داره‌وه‌ن و خه‌ڵک بۆ ده‌رمانی زامێک که ئیتهابی کردبێ باکاری دێنن، له ژێریشه‌وه سه‌لکێک ده‌گرێ که له توورێک گه‌ره‌تره (نزیکه‌ی کیلو و نیوێک) که پاییزان خه‌ڵک دهیکهنن و بۆ ده‌رمان له ته‌نیشت نه‌خۆش یان که‌سێک برینداردا وه‌ک پیفک دیسووتێنن و بۆنێکی خۆشیشی هه‌یه و ده‌ڵێن به‌م جۆره برین ئیلتهاب ناکا. قه‌دیمه بۆ ده‌رمانی ژانی ددان له‌گه‌ڵ ته‌ماکۆ تێکه‌ڵیان ده‌کرد و ده‌یانکێشا، یان هه‌ر له جێی ته‌ماکۆ به‌کاریان دێنا. ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر مێرمنداڵ له‌م ڕووه‌که بخوا نه‌زۆک ده‌بێ. عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌رویشیان له فه‌رهه‌نگی کرماشان‌دا ده‌ڵێ: جۆرێ ڕیشووی خۆرراکییه که له که‌نگر ده‌چێ، به‌لآم زلتر و دڕووشی که‌متره.