ڕووهکێکه گیاندار بیخوا پێی دهمرێ. له جهعفهری دهچێ، گهڵاکانی چهتریی و گوڵی چهرمووه وهک گوڵی شویت وایه. لاسکێکی بۆن گهنه و پهڵ پهڵه ڕهنگی سووری پێوهیه، گهڵاکهشی سهوزێکی تۆخه و بنهکهشی وهک چۆنهر وایه. ئهم ڕووهکه زۆر ژههراوییه و ههر کهس بیخوا دیکوژێ.