زه‌نجه‌فیل، زنجفیل، زه‌نج، ڕووه‌کێکی یه‌کساڵه‌ی به پنچه له تیره‌ی "زهنجهفێڵییهکان" Zingiberacées ، گه‌ڵاکانی باریک و درێژ و نووک تیژن و له زه‌ل ده‌چن و قنچکه‌که‌یان هێندێک له لاسکی ڕووه‌که‌که له باوه‌ش ئه‌گرن. گوڵه‌کانی هێشوویی و زه‌ردن، بالآی ئه‌م گیایه تا ١ میتر به‌رز ده‌بێ، له ڕیشووی ئه‌م ڕووه‌که هێندێک لق جوێ ده‌بنه‌وه که لک لکن و ئه‌م لکانهن که ده‌بنه هه‌مان زه‌نجه‌فێڵی به ناوبانگه، تامی توونه و له هێندێک چێشتدا به‌کاری دێنن و بۆ ده‌رمانیش ده‌شێ، زه‌نجه‌فێڵ به‌رگری ده‌کات له پێک هاتنی گاز (هه‌وا) له نێو زگدا، ڕیشووه‌که‌ی ده‌چێنن و دوای ئه‌وه‌ی گهلآکهی ڕزی ڕیشووه‌که‌ی ده‌ردێنن و دوای پاک کردن له به‌ر هه‌تاو وشکی ده‌که‌ن.
زه‌نجه‌فێڵ جۆری زۆره و ئه‌مه‌ش یه‌کێکی دیکه‌یه Inula helenium.
به فه‌رانسه‌یی Gingembreی پێده‌ڵێن.