زوڕات، زەڕاتە شیرینێ، زەڕاتی، زوڕاد، به‌لال، ههرزنهگهوره، گه‌نمه‌شامی، ڕووه‌کێکی یه‌کساڵه‌یه له تیره‌ی "گهنمییهکان" (Gramineae=Graminées) که گه‌ڵای درێژ و لاسکێکی ڕاست و هه‌ڵچووی هه‌یه و به‌رزییه‌که‌ی ئه‌گاته ٣ میتر و نیو. دانه‌که‌شی که له نۆک ده‌چێ، ڕه‌نگیان زه‌رده و به شێوه‌یه‌کی ڕێک و چێندراو به ده‌وری قۆڵه زهڕاتهکهدا ڕیزیان به‌ستووه و به چه‌ند گه‌ڵای ناسک و نه‌رم ده‌وریان ته‌ندراوه، له ده‌ور قۆڵهکهیهوه پرزی ناسکی زه‌رد و گه‌ش له تۆی گه‌ڵاکانه‌وه ده‌رهاتوون و له زڵف ده‌چن، هه‌ر قۆڵه زهڕاتێکیش ده‌توانێ تاکوو ٨ ڕیز ڕه‌زات یانێ ٣٠٠ ده‌نکی پێوه بێ. مرۆڤ ئه‌توانێ ئه‌م ده‌نکانه وه‌ک گه‌نم و جۆ بهاڕێ و بیکات به نان، به‌لآم نانی نابێ به نانی گه‌نم. له زهڕاتدا ٥٨% ئامیدون Amidon و ١٠% مه‌وادی پرۆتئیک و ٥% مه‌وادی چه‌وریی تێدایه. به هۆی کولآندنی زه‌ڕات له ئاودا له هه‌ڵمه‌که‌ی جۆرێک ئه‌لکول دروست ده‌که‌ن. زه‌ڕات به زۆر شێوه ده‌خورێ، پێش ئه‌وه‌ی زهڕاتهکه به‌ته‌واوی پێبگات و ده‌نکه‌کانی وشک ببنه‌وه به قۆڵهکهیهوه له سه‌ر ئاگر ده‌یبرژێنن و ده‌یخۆن، ئه‌م شێوه له هێندێک ناوچه‌دا پێی ده‌ڵێن "شیرهبهلال". یان له ڕۆن و خوێدا هه‌ڵی دهپۆقێنن (هه‌ورامی به‌مه ده‌ڵێن نوقوڵه کوردی)، ئه‌وانه‌شیان که له ڕۆنه‌که‌دا ههڵناپۆقێن و به نیوه‌سووتاوی ده‌مێننه‌وه پێیان ده‌ڵێن "زۆڵه‌ک". زه‌ڕات به دانووڵه و بریشکه و بر‌ژاو ده‌خورێ و ده‌نکی کوڵاوی زه‌ڕات له سالادیش ده‌کرێ. له به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌وادی کانی زۆری تێدایە و مه‌وادی وه‌ک که‌لسیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایه، بۆ نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ش ده‌رمانی باشه. زه‌ڕاته کێویڵهش جۆرێک زه‌ڕاته.
به فه‌رانسه‌یی پێی ده‌ڵێن Maïs, Blé de turque و Bléd Egypte.
سەیری گەنمەشامی، هەرزنەگەورە، زوڕات و بلال بکە.