زافه‌ران، زه‌حفه‌ران، زافران، زفرو، ڕووه‌کێکه له تیره‌ی "زه‌مه‌قییه‌کان" Iridées، له سه‌ر سه‌لک ده‌ڕوێ و زیاتر له چه‌ند ساڵان هه‌موو ساڵ له سه‌ر هه‌مان سه‌لک ده‌ڕوێته‌وه. گه‌ڵاکانی سه‌وز و درێژن و گوڵه‌که‌ی زه‌رد یان سووره و بۆنی زۆر خۆشه، له زه‌عفه‌راندا تاڵگه‌لێکی ناسک و زه‌رد له نێو گوڵه‌که‌یدان و ئه‌و زه‌عفه‌رانه‌ی به‌ناوبانگ و به‌نرخه هه‌ر ئه‌م تاڵانه‌ن. گوڵه‌کانی زه‌عفه‌ران له کاتی خۆیدا کۆده‌کرێنه‌وه و ئه‌و تاڵه زه‌ردانه‌ی که له پێشدا باسم کردن لێی ده‌رده‌هێندرێت و بۆ فرۆشتن ده‌برێته بازاڕ. ئه‌م ڕووه‌که له شوێنێکدا که زۆر سارد نه‌بێ ده‌ڕوێ، به‌رزیی تاکوو ٣٠ سم ده‌چێ، سه‌لکێکی خڕی وه‌ک سه‌لکی نێرگسی هه‌یه که ده‌چێندرێ و هه‌ر ساڵه سه‌وز ده‌بێته‌وه. زه‌عفه‌ران زۆرتر بۆ ڕه‌نگ کردن و بۆنخۆش کردنی خوارده‌مه‌نی وه‌ک برینج و کولیچه و ناوساجی و شتی دیکه به‌کاری ده‌به‌ن. بۆ گه‌ده زۆر باشه و دژی کۆکه‌شه و له وڵاتی چیندا له ئاویی ڕه‌نگینی زه‌عفه‌رانی خوسراو "چه‌نگ یائوچی" بۆ زۆر ناڕه‌حه‌تی ژانانه، به‌تایبه‌تی ناڕێکوپێکی بێ‌نوێژی و له کاتی نه‌بوونی بێنوێژیدا و خوێنڕێژی له ڕاده به‌ده‌ری دوای منداڵبوون و بۆ ئه‌و دایکانه‌ی که منداڵی مردوویان له سکدایه که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن و پێیان وایه زه‌عفه‌ران ده‌بێته هۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی خوێن. زه‌عفه‌ران نابێ له ڕووناکاییددا دابنرێ و ده‌بێ له شووشه‌ی سه‌ر داخراودا بێ و له شوێنێکی تاریک‌دا بپارێزرێ، ده‌نا تام و ڕه‌نگ و بۆنه‌که‌ی له کیس ده‌چێ. نرخی زه‌عفه‌ران له زێڕ گرانتره و هۆیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که ده‌بێ بۆ ١ کیلو زه‌عفه‌ران له ٨٠٠٠٠ تاکوو ١٠٠٠٠٠ گوڵ کۆ بکرێته‌وه. جۆری ئه‌م گوڵه زۆره و دوو جۆریان که له وڵاتی ئێمه‌دا زۆرن، ئه‌مانه‌ن C. aureus و C. cancellatus.
لە بەرگی سێهەمی تاریخی تەبەری (تاریخنامه طبری جلد ٣)دا هاتووە کە عەرەبەکان زەعفەرانیان لە کرماشانەوە بە نرخێکی هەرزان بردووە.
به فه‌رانسه‌ییش وه‌ک زۆر وڵاتی‌تر پێی ده‌ڵێن Safran, Safran cuktivé و Safran officinal.
دڵم سه‌وداسه‌ری یه‌ک نیو نیگایه
که زه‌عفه‌رانم پێ خه‌ڵاتـــــــــه
"نووری ئه‌حمه‌دنیژاد"