زیر، ڕووه‌کێکه یه‌ک ساڵه و دوو ساڵه له تیره‌ی "چه‌ترییه‌کان" Umbelliféres و له جنسی Cuminum، لاسکه‌کانی باریک و سه‌وز و پساو پساون و گوڵه‌کانی تۆزێ باریکن و گوڵه‌کانی چه‌رموو و چکۆله‌ن و ڕیشووه‌که‌ی درێژ و باریکه و 30 تاکوو 80 سم به‌رز ده‌بێ، تۆمه‌که‌شی ورد و بۆنخۆشه و درێژیه‌که‌یان له 4 تاکوو 6 میلیمیتره و قه‌ڵه‌ویه‌که‌ی 2 میلیمه و له هه‌ر دوو سه‌ره‌وه باریک و ڕه‌نگێکی خورمایی یان خۆڵه‌مێشیی هه‌یه. له زیره‌دا هێندێک مه‌وادی وه‌ک تانین و ڕۆنی تێدایه و ڕۆنه‌که‌ی 7 له سه‌ددایه. له ته‌ڕه چێشت و برینج و په‌نیر و نانی ده‌که‌ن، ڕۆنێکیشی له ده‌گرن و بۆ ده‌رمانیش به‌کاری دێنن. به‌لآم ژنی زگپڕ نابێ زۆری بخوا. به فه‌رانسه‌یی Cuminی پێده‌ڵێن