زرشک، تەلوک، مێوژ سوور، هەنگوورە دەیمی، کشمیش کەوڵیی، ترشە کشمیش، سەرچک، دارێکی چکۆلانه‌یه به به‌رزی ١ تاکوو ٤ میتر له تیره‌ی "زریشکهکان" Berberidaceae، گه‌ڵاکانی ددانه‌دار و گوڵه‌کانی هێشوویی و ڕه‌نگیان زه‌رده. له نێو دارستاندا ده‌ڕوێ. دوو جۆر زریشک هه‌یه: جۆرێکیان سوور و خڕه، جۆره‌که‌ی دیکه‌ش کێوییه که ڕه‌نگی ڕه‌شه و پان و درێژتره. به‌ری زریشک ورد و هێلکه‌یی و له درێژیدا ٧ تاکوو ٨ و پانیه‌که‌یان ٣ میلیمیتره و تامیان ترشه، به ویشک کراوی له کشمیشی ورد ده‌چن و له هێندێک چێشتی ده‌که‌ن و له ده‌وا سازیدا به‌کاری دێنن. گه‌ڵای دار زریشک شیله‌یه‌کی ترشی لێ دێ که بۆ درمان باشه، هه‌روه‌ها تۆکڵ و ڕیشووه‌که‌شی بۆ ده‌رمان باشه و شه‌ربه‌ته‌که‌ی ده‌رمانی ڕشانه‌وه‌یه. مهرههمهکهشی بۆ جۆش و دمه‌ڵ فره باشه. خواردنی زریشک هورگ و جگه‌ر به‌هێز ده‌کا و تینوویه‌تی له به‌ین ده‌بات. بێجگه له‌مانه‌ش ده‌رمانی باشه بۆ خگ و ڕیخۆڵه و بۆ ته‌ڕ و تووشی ناله‌باری نێو منداڵدا. ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر ژنی دووگیان (ئاوس) سێ جار به داری زریشک له زگی بدا منداڵه‌که‌ی له‌بار ده‌چێ.
لە بروبڕوای درمانی کۆنی ئێران‌دا زریشک بۆ ئەم شتانە باشە:
١ـ بەهێزکەرەوەی دڵ و جگەرە.
٢ـ درمانی باشی باوەسیری یە و خوێنڕێژی رادەگرێ.
٣ـ درمانی زۆر باشە بۆ سەفرا و بەردی کیسەی سەفرا.
٤ـ زریشک بە دەمکراوی، دەب و زاری پێ دەشۆڕن و دەیدەن بە دەمدا بۆ ناڕەحەتییەکانی نێو دەم.
٥ـ بۆ چارەسەر کردنی سووتانەوەی کاتی میز کرد دەرمانی زۆر باشە.
بەڕێز ئەمیر ئەمینی لە کتێبی فرهنگ گیاهان داروییدا ناوی "مێوژسوور، و "هەنگوورە دەیمی" بۆ داناوە.
به فه‌رانسه‌یی Vinaigrette, Epine vinette و Vinettier.
بە سوێدی پێی دەڵێن Berberis.