توتیا بە چەندین ناوی جۆراوجۆرەوە لە کوردستان دەیناونەوە لەوانە گوڵ ئەرخەوان، ئەرخەوان و تەنانەت رەیحانەش. تووتیا گیایەکی خۆڕستی کوردستانە. سەید
شاب خزری نووسەری کتێبی "فرهنگ گیاهان داراویی کوردستان" لە پەڕەی ١٢٠ کتێبەکەیدا دەڵێ لە قوروە دەڕوێ و لە ناوچەی ساراڵ لە ئاوایی کۆڵە پێی دەڵین "رێحانە" و لە کانی چاوڕەشی چل چەمە ئەندازەی گیان تۆتیای گرتووە کە باڵای ٧٢ سانیتمیربووە. هەمان سەرچاوە ئەم ناوە فارسیانەی بۆ نووسیوە، پامچال طناز، پامچال جویباری و پامچال طبی.
رۆح تووتیان هەر لە کۆنەوە وەک دەرمان کەڵکی لێ وەردەگیردرێ، بەتایبەتی بۆ دەرمانی چاو ئێشە و ئاوی مرواری و ئاو رەش و هەروەها نەخۆشیە وشکەکانی چاو و بێجگە لە هەموو ئەمان، چاو خاوێن دەکاتەوە.
هێندێک کەس لەو باوەڕەدان کە لە چاو کێشان (وەک کلی چاو)ی رۆح تووتیا بینایی چاو بەهێز دەکاتەوە و چاوەکان لە نەخۆشی جۆراوجۆر خاوێن دەکاتەوە.
بەهار هێنانی رۆح تووتیا دەبێتە هۆی بەهێز کردنی ماسۆلکانی چاو لەوانە ئەو ماسۆلکانە کە عەدەسەی چاو هەڵدەسووڕێنن و هەر بۆیە هێندیک کەو لەو باوەڕەدان کە ئەوانەی ئەم گیایە بەکار دێنن دێرتر تووشی پیری و بەساڵداچوونی چاو دەبن
رۆح توتیا دەبێتە هۆی خوێن گەیاندنی دەمارەکان بە هەموو ئەندامە جیا جیاکانی چاوەکان و مرۆڤ تووشی نەخۆشی شەوکوێری نابێ.