BackCentaurea aggregata
راوارە

Latin: - Centaurea aggregata - Centaurea cyanus
راوارە 

گیایەکە یەک ساڵە و یان دووساڵە لە کوردستان بە زۆری دەڕواێ. باڵای لە شوێن تاکوو شوێن جیاوازە بەڵام لە نێون ٢٥ سانیتیمیتر تاکوو ٨٠ سانیتیمیتر باڵا دەکا. لاسکەکەی سەوزێکی ئاماڵ سپیە و گوڵەکانی بە زۆری شینە دەنا رەنگی جۆراوجۆری هەیە و لە نێو دەشت و جاڕە گەنم دا بە شێوەی خۆڕست دەڕوێ و بۆ دەرمانیش دەشێ. لەبەر ئەوەی زۆرتر لە نێو گەنمدا دەڕوێ بۆیە بە فارسی ناویان ناوە "گل گندم".
گوڵەکانی ئەم گیایە بۆ دەرمانی دژی کۆکە و هەڵامەت و نەخۆشینەکانی سینگ و سیەکان باشە.
فرهنگ نیوز راپۆرتێکی لە گەڵ دوکتور یوسف اصغری بڵاو کردووەتەوە کە دەڵێ ئەم گیایە کە زۆرتر لە نێو جاڕە گەنمەکاندا دەڕوێ بۆیە پێی دەڵێن گوڵە گەنم.
ناو براو دەلێ مەزاجی گەرم و وشکی هەیە و گیایەکی لیقە، دژی دیابیت، دەبێتە هۆی سوڕی مانگانە، دژی یاو و تەوە، خوێن پاک و خاوێن دەکاتەوە و دژی یەرەقان و زەردەیی و نەخۆشینەکانی تری جگەرە.
لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێ هەر وەک چایی دەم دەکرێ و رۆژێک سێ جار دەخورێتەوە.
هەروەها دەڵێ دەمکراوی گوڵی ئەم گیایە لەگەڵ هەنگوین دەبێتە هۆی دەرمانی کەم خوێنی و کەم کردنەوەی ئێش و ئازاری جمگەکان و پشت ئێشە و سیاتیک، نەرم کردنەوەی وشکی سینک، ساڕێژ کردنی کۆکە و قوفە، بەرگری دەکا لە قەبزی و سفت بوونی سک، دەرمانی هەڵمسانی ئەندامانی لەش زۆر باشە.
ئەو دوکتورە دەڵێ ئەگەر رۆژێک دوو جار چاوەی ئیشاو و پەرمیو و گل کردوو بە ئاوی کوڵاو و ساردەوەبووی ئەم گوڵە بشۆرین چاک دەبێتەوە. بەڵام بەر لە دەم کردن دەبێ گوڵەکان بشۆردرێنەوە و دوای ئەوەش دەم کران باش پاڵاوتە بکرێ.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-