BackFlower of Cucumber
رووسکە

Latin: - ixiolirion montanum
English: - Flower of Cucumber
رووسکە 

رووەکێکی گوڵ جوانە لە بنەماڵەی Amarilidaceae.
رووسکە، رووسقە، جاف، لە شوێن تاکوو شوێن جیاوازیی هەیە بەڵام باڵای لە ٢٠ تاکوو ٤٥ سانتیمیتر و جاروبارەش زیاتر باڵا دەکا.
لە بنیشەوە سەلکێکی وەک هێلکەی هەیە کە بە رووپۆشێکی قاوەیی داپۆشراوە. لاسکەکەی باریک و گوڵەکانیشی لە بنەوە واتە لە لای لاسکەکەوە شەیپووری و پاشان پەڕە پەڕەیە و رەنگیان شین یان شینێکی پڕ رەنگن.
رووسکە زۆر کەم تەمەنە.
لە کتێبی "فرهنگ گیاهان دارویی" لە لاپەڕەی ٢٣٠دا بەڕێز ئەمیر ئەمینی لە سەر ئەم گوڵە نووسیویە کە گوایە لە کوردەواریدا "جاف"یشی پێ دەڵێن. ئەم دوو بەیتە هۆنراوەشی وەک بەڵگە هێناوەتەوە:
بەهارەکەی ئیمساڵ بە بێ جاف ویەرد
داخم ساڵەی تەر جاف بەیۆ وەبەر
"میرزا ئەوڵقادر پاوەیی"
لێوت ئاڵە چاوت جاف مەمڕەنجێنە
وەک بوڵبوڵ لە بیانا مەمڕەوێنە
"تایەر بەگی جاف"

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-