بارهەنگ، گەڵاڕکێشه، گیایه‌کی یه‌ک و یان چه‌ند ساڵه‌ی خۆڕسته له تیره‌ی "رکێشەکان" Plantaginées، که تیره‌یه‌کی نزیک له تیره‌ی "زهیتوونیهکان" Oleacées. لاسکێکی باسک و گه‌ڵاکانی له نێوه‌ڕاسته‌وه پان و له دووسه‌ره‌وه باریکن و له نێوه‌ڕاستی گیاکه‌دا نێرتکێک هه‌یه که هێشووه تۆمه‌که‌ی پێوه‌یه، به‌رزیه‌که‌ی ئه‌گاته ٣٠ سم، دانه‌کانی ورد و لیچقن. کاتێک دانه‌کانی له ئاو ئه‌که‌ن لیچقێکی لێ دێته ده‌رێ که بۆ نه‌رم کردنه‌وه‌ی له‌ش باشه. هه‌روه‌ها ١٥ تاکوو ٤٥ گره‌م له دانه‌کانی له ئاو ئه‌که‌ن و بۆ ده‌رمان ئه‌خۆنه‌وه.
جۆرێکیتریش هەیە ناوی ركێشەی گەڵاپانە.
جۆرێکیشی رکێشەی گەڵا تەسکە.
بە فارسی "بارهنگ"ی پێ دەڵێن
به فه‌رانسه‌یی Plantain, Plantain majeur, Grand Plantain.
سه‌یری ڕکێشه بکه‌ن.