کەرکۆڵیی، گیا ئەشکەوت، شەنگال، جۆرە دڕکێکە لە بنەماڵەی Boraginaceae کە گیایەکە چەند ساڵانە و باڵای تاکوو ٣٠ سانیتمیتر بەرز دەبێ و ڕیشووە و تاکوو نزیک ٧٠ سانتیمیتر بە ئەرزدا رۆدەچێ. بۆ دەرمانی بەرگری لە میزبەخۆدا کردنی شەوانە دەرمانی باشە. لە هێندیک لە وڵاتانی ئوروپاییدا ئەم گیایە بە شێوەی خۆڕست دەڕوێ، بەڵام ئێستا بۆ رەنگکردن دەیچێنن.
بە ئاڵمانی پێی دەڵێن Gewöhnliche Ochsenzunge.
بە سوێدی Oxtunga. ماناکەی "زمانە گا"ێە.