Backlote tree
دار تاوگ

Latin: - Celtis australis
English: - lote tree
دار تاوگ 

دار تایلە، تەیلێ، دارێکی زۆ گەورەیە لە بنەماڵەی Ulmaceae ئەم دارە لە کوێستان و دەوروبەری دێکاندا دەڕوێن و بەرێکی وەک قزوان دەگرن کە بە نەگەیشووی سەوز و بە گەیشتووی بە رەنگی قاوەییکەی کاڵ دەردەچێ. بەرەکەی پێستێکی ناسک و بە تامی هەیە و لە بن پێستەکەشەوە ناوکێکی رەقی خڕی هەیە کە وەک قزوان و پستە دەشکێنرێ و دەخورێ. خەڵکی لە دەنکەکانی تەسبێح دروست دەکەن.
لە "فرهنگ گیاهان دارویی" لە نووسینی ئەمیر ئەمینی دا لە لاپەڕەی ٣٢دا لەسەر ئەم دارە ئاوا نووسراوە:" دوومرگان مێژووناسی فەرانسەوی لەو باوەڕە دایە کە ئەم دارە بۆ یەکەمین جار لە بەین‌النهری ئەو کاتەدا لە لایەنی دەرمانناسێکی ناوچەکەوە کە لە دەرباری ئاشووریەکاندا بووە، بە ناوی "تائل" بۆ دەرمانی یەرەقان و تاعون بەکار هاتووە. (لە رۆژئاوای کوردستان ئێستەوە) لە فەلستینەوە گەیشتە کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئاشوورییەکان کە ئێستا لە ناوچەیەکی باشوری کوردستان هەڵکەوتووە، بە ناوی "تەوێڵە" دەناسرێ و لەبەر ئەوە کە ناوی ئەم دارە لە دەسەڵاتی ئەوانەوە وەرگیراوە، کوردیش پێی دەڵین "تاوگ" یان "تایلە".
سەیری تایلە بکە.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-