BackCommon fig tree
دار هەنجیر

Latin: - Ficus carica
English: - Common fig tree
دار هەنجیر 

دارێکە لە بنەماڵەی Moraceae کە باڵای تا ٨ میتریش بەرز دەبێ و بەرێک بە ناوی هەنجیر دەگرێ کە لە سەرەتادا رەنگی کەسک و پاشان کە پێگەیشت رەش هەڵدەگەڕێ. داری هەنجیر یەکێک لە قەدیمیترین دارەکانە کە مرۆڤ بە درێژایی مێژوو کەڵکی لێوەرگرتووە و لە کتێبە ئایینیەکانیدا باسی کراوە. لە هێندیک شوێن چەند سەد ساڵ تەمەن دەکا، بۆ وێنە دارهەنجیری "درخت انجیر معابد" لە عسلويه یەکێکە لە کۆنترین دار هەنجیرەکانی جیهانە و تەمەنەکەی ٥٠٠ تا ٦٠٠ ساڵ بەراورد دەکرێ و نێوقەدەکەشی ٢٠ میترە و ئێستا بۆ خەڵکی ئەو ناوچەیە وەک دارێکی پیرۆزی لێهاتووە کە بەداخەوە ئێستا رووبەڕووی لە نێوچوون بووەتەوە.
بەری دارەکەش کە هەنجیرە لە کوردستاندا چەندین جۆری هەیە، خۆڕسکی کوێستانی و پەروەردە کراویشی هەیە. لە ناچەی کرماشان هەنجیری "رێژاو" لە هەنجیرە هەرەباشەکانە. هەم بە تازەیی و هەمیش بە وشک کراوی دەخورێ و لەبەر ئەوەی ویتامینەکانی A, D, E, K, و Hی تێدایە وەک دەرمانیش بەکاری دێنن. لەوانە بۆ دەرمانی:
١ـ دژی گیران و سفت بوونی سک.
٢ـ ورد کردنی بەردی زراو.
٣ـ بەهێز کردنی گەدە و هێزی جنسی.
٤ـ لە نێو بردنی دمەڵ و بالووکە.
٥ـ بۆ گرسانەوەی ئێسکی شکاو.
سەیری هەنجیر بکە.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-