کێکف، دارێکی زۆر جوانی کوێستانەکانی کوردستانە لە بنەماڵەی Aceraceae کە یەکجار زۆر تەمەن دەکا، لە هێندیک سەرچاوەدا نووسراوە تاکوو ١٥٠ ساڵ تەمەن دەکا. لە کوردەواریدا بێجگە لەوەی کە لقەکانی بۆ دروست کردنی کەرەستەی جوان بەکار دێنن، بۆ دەرمانیش کەڵی لێ وەردەگرن.
بە پێی سەرچاوەکانی Lagerberg 1957 گەورەترین دار کێکف لە وڵاتی سویددا لە باخچەی میوانداری Alsike رواوە و تاکوو ساڵی ١٩٣٨ تەمەنی کردووە، ئەو دار کێکفە ٢٧ میتر بەرز و ئەستوورییەکەیشی لە بەرزاییەکی بەقەت باڵای پیاوێکدا ٥،٥٥ میتر بووە.
ئەم دارە لە بەر شۆخ و شەنگی و رەنگە جوانەکەی کە پاییزان زیاتر سەرنجی مرۆڤ رادەکیشێ، دەنرێ.
بە ئاڵمانی Spitz-Ahornی پێدەڵێن.
بە سویدی Lönnی پێدەڵێن.
سەیری دار کەوکەو بکە.