مارە مێ، گوڵێکە لە بنەماڵەی Agavaceae کە لە سەرەتادا هی لای برازیل، مکزیک، چاوە و چینە. باڵای لە ٣٠ تا ٤٠ سانتیمیتر و جاروبارەش تا ١ میتر بەرز دەبێ. لە بنیشەوە لە ژێر ئەرزدا سەلکێکی هەیە لە پیاز دەچێ. گوڵێکی سیپی هەیە دەڵێی شەیپوورە، ئێواران سێبەر لار دەبێتەوە بۆنەکەی بڵاو دەکاتەوە. جافەکان لەو باوەڕەدان کە کوتراوی تۆمی ئەم گیایە بۆ نەخۆشینە میکرۆبییەکانی گوێ دەرمانی باشە.
هۆنەری پایەبەرزی کورد تاهیر بەگی جاف دەڵێ:
پیرە دارچێو دەرمانی گوێی منداڵ و پیـــــــــــر
وەکوو قەقنەس خۆت مەمرێنە لەبەر لافاوی خێر
سەیری دەرمانە گوێ بکە.