BackGarden tuberose
دەرمانە گوێ

Latin: - Polianthes tuberosa
English: - Garden tuberose
دەرمانە گوێ 

مارە مێ، گوڵێکە لە بنەماڵەی Agavaceae کە لە سەرەتادا هی لای برازیل، مکزیک، چاوە و چینە. باڵای لە ٣٠ تا ٤٠ سانتیمیتر و جاروبارەش تا ١ میتر بەرز دەبێ. لە بنیشەوە لە ژێر ئەرزدا سەلکێکی هەیە لە پیاز دەچێ. گوڵێکی سیپی هەیە دەڵێی شەیپوورە، ئێواران سێبەر لار دەبێتەوە بۆنەکەی بڵاو دەکاتەوە. جۆرێک لەم گیایە لە کوردستان لە لای هەڵەبجە و کەرکووکەوە تاکوو دارستانەکانی بەمۆ لە رۆژئاوای جوانڕۆ و چۆمی سیروان دەڕوێ. لە هێندیک شوێن پێی دەڵێن دارچێو، جافەکانی ئەم دیو و ئەودیو لەو باوەڕەدان کە کوتراوی تۆمی ئەم گیایە بۆ نەخۆشینە میکرۆبییەکانی گوێ دەرمانی باشە.
هۆنەری پایەبەرزی کورد تاهیر بەگی جاف دەڵێ:
پیرە دارچێو دەرمانی گوێی منداڵ و پیـــــــــــر
وەکوو قەقنەس خۆت مەمرێنە لەبەر لافاوی خێر
سەیری دارچێو بکە.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-