BackCommon mistletoe
دوک

Latin: - Viscum Album - Loranthus Grewinkii Boiss
English: - Common mistletoe
دوک 

دووک، دەمووکە، زۆڵوو لاو بەلوویی، مۆخڕ، ئەنگڵی هێندیک داری نێو دارستان و لێرەوارەکانە لەوانە داری بەڕوو و لە بنەماڵەی Viscaceae یان Loranthaceae کە بە شێوەی یەک رەگەزی نێر یان مێوە لەسەر لق و پۆی داری دیکە دەڕوێ و لەسەر ئەوان پێداویستییەکانی خۆی وەدەست دێنێ.
ئەم جۆرە ئەنگڵە لە ئێراندا بە سێ جۆرە دابەش کراوەن کە ئەمانەن:
١. زۆڵوو لاو بەلوویی Viscum album L
٢. چاو بولبولی Loranthus grewinij
٣. مووخۆر Lornthus europaeus
ئەم سێ جۆرە، جۆری یەکەم و سێهەم زیاتر هێرش دەکەنە سەر داری نێو دارستانەکان و جۆری V.album زیاتر لەسەر داری گویژ و جۆری L.europaeus زیاتر هێرش دەکاتە سەر بەڕووی ناوچە کوردنشینەکان و زەرەر و زیانیان پێدەگەیەنێ.
ناوی رەگەزی لە ویسکوزیتە بە مانای چەسپێنەر و خەستی وەرگیراوە. ئەندمای مژێنەری زۆڵوو لاو بەلوویی پێی دەوترێ Haustorium و بەر لەوەی کە پێوەدن ببێ بە لق و چڵی داری خانەخوێوە، Perhaustorium پێدەڵێن.
ئەم پارازیتانە کە درێژیان لە ٣٠ تا ٩٠ سانیتمیتر دەبێ و لە دوورەوە لە هێلانە باڵندە دەچن، زۆر ژەهراوییە بەڵام لە کوردەواری خوەماندا وەک دەرمانی سکچوون کەڵکی لێ وەردەگرن و ژنانیش بۆ لابردنی مووی دەمووچاو و بەرگەدە و مووی نەخوازراوی لەشیان و بۆ کەم کردنەوەی تەوژمی خوێن و گەیاندنی دمەڵ و زیپکە کەڵکی لێ وەردەگرن.
دوای پرس و جۆیەکی زۆر لە دۆستان و خزمان لە شار و ناوچە جیا جیاکانی کوردستان بۆم دەرکەوتن کە ناوی جۆراوجۆر هەیە وەک (کشمش کاولیا) یان (کشمیش کاولی) بە تورکیش پێی دەڵێن "بورک اقاجی"ی پێدەڵێن. لە کوردەواریدا بە رادەی زۆر کەم بۆ دەرمانی هێنانەخوارەوەی تەوژمی خوێن.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-