داری بەی، بەهێ، بەیە. بهی، دارێکە لە تیرەی گوڵسوورەکان و بەرێکی رەک سەوزکاڵ دەگرێ کە لە کاتی پێگەیشتندا زەردە و بە زەردەبەی یان بەی بەناوبانگە. گوڵاکانی تۆزێک تووکن و بۆرن و زۆر جار وەک تۆزیین دێنە بەرچاو. گوڵەکانی گەورە و رەنگیان سپی و سپی ئاماڵ پەمەیین و بەرەکەی شێوازی گۆیە و لە کورکێکی ورد داپۆشراوە. لە نێو بەرکەشی دا دەنگی قاوەیی رەنگ هەن کە لە هەر ژوورێکدا ١٢ دەنک هەیە کە تۆزێک لیق یان لینجن.
ئەم دارە بە شێوەی پەروەردە کراو هەیە بەڵام لە هێندیک شوێنیش بە شێوەی خۆڕستیش دەڕوێ.
بەی بە کارڵی و بە کوڵاوی، پیشیاوی و بە شێوەی مرەبا و لە نێو شێرینیشدا دەخورێ و دەنکەکانی بۆ دەرمان دەشێن و بەتایبەتی بۆ دژی سکچوون بکار دێ.
سەیری بەی بکە.