کەرتەشی، گووژاڵکە، درکە کەرانە، قەلغان، شۆتیلە، شفتەژی، سەلکەتەشی، دڕکە تۆپە، کهرتهشی، درەیە هەرانێ، گیایەکی دڕکاوی خۆڕستە لە بنەماڵەی "تێکەڵاوییەکان" Asteraceae) - Compositae) کە لە کوێستان و بناری کێوەکان دا دەڕوێ. لە ژێر سەرکە دڕکنەکەیەوە سەلکێکی بەقەت نۆکێک هەیە کە بە کاڵی دەخورێ، هەروەها لاسکەکەی وەک رێواس پاک دەکرێ و لەبەر ئەوەی ئەم گیایە چەند جۆر شەکری وەک ئابنولین، فروکتۆز و ئارابینۆزولۆلووزی تێدایە بۆ زیاد کردنی خوێنی لەش بەسوودە و دەبێتە هۆی ساڕێژبوونی هەموو جۆرە ئازار و ژانەسکێک.
سەیری سەرکە تەشی و کلکە تەشی بکە.