کەرکوڵ، قەرەخان، کەنگرە فەرنگی، قنگرە فەرەنگی، گیایەکی کوێستانی یە لە بنەماڵەی "تێکەڵاوییەکان" Asteraceae - Compositae کە لە دەر و دەشتەکانی کوردستاندا بۆ دەرمان دەچێ.
رۆمەکان نزیکەی ٢٠٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا ئەم گیایەیان پەروەردە دەکرد و وەک سەوزەی نێو سالاد کەڵیان لێ دەگرت. کەنگرە فەرەنگی لە سەدەی شازدەهەمەوە برایە بریتانیا و فەرانسە و لەوێش پەروەردە کرا و دواتر لە سەدەی نۆزدەیەمدا لە ئامریکاش چاندیان. ئێستا ئیتر کالیفورنیا و لێوارەکانی ئەقیانووسی ئارام ناوەندێکی بەهێزی گەنگرە فەرەنگییە.
سەیری کەرکوڵ بکە.