هەشتاڵوو، دار قۆخ یان دار کۆخ دارێکە لە بنەماڵەی "گوڵسوورەکان" (Rosaceae)ە. بەرێک بە ناوی قۆخ دەگرێ و دارێکی زۆر جوانە بەڵام تەمەنی کەمە و تەنیا ٥ تا ٦ ساڵە دەژی. دەکرێ پێوەندە بدرێ و هەڵۆژە و شێڵانە و شەفتاڵۆیەوە. گەڵاکانی درێژ و ددانەدارن و گوڵی زل و رەنگ پەموویی و وەک هێندیک لە گیاکان پێش ئەوەی گەڵا بکا گوڵ دەکا کە ئەمەش لە خۆیدا هێندەیتر بە جوانی ئەم دارە دەبەخشێ. میوەکەی وەک شەفتاڵو وایە بەڵام زلتر و ئاودارتر و شێرینترە، لە نێویدا دەنگێکی پڕ چاڵوچۆڵ هەیە کە پێشەکەی زۆر رەقە و لە نێو ئەو پێشەیەشدا مێشکی دەنکەکەیە. لە هەموو بەشەکانی دارقۆخدا گلوکوزێکی ژەهراوی بە ناوی (ئیمیگدالین) هەیە کە لە نێو دەنکی بادامە تاڵە و هەروەها لە چووزە و چەکەرەی هێندیک لە گیاکاندا هەیە.
قۆخ مەوادی شەکرێ زۆی تێدایە و هەروەها ئەسیدگەلێکی وەک ئەسید سیتریک و ئەسید ڤینیک و ئەسید مالیک و هیدروکەربۆن و مەوادی چەور و کاروتین و ڤیتامین B, Cی تێدایە. لە گەڵای دار قۆخدا شەکر و ساکارۆز و کسترۆز و مادەی لۆرۆسرازین هەیە.
سەیری قۆخ بکە.