BackOak tree, Evergreenoak
دار بەڕوو

Latin: - Quercus
English: - Oak tree, Evergreenoak
دار بەڕوو 

دار بەلوو، نەرە، دار گەزۆ، مازگ دار، دارێکی سەختی لێرەوەار و کوێستانەکانی کوردستانە. دیارە لە کوردەواری خۆماندا هەم بە دارەکەی و هەمیش بە بەرەکەی دەڵێن بەڕوو بەڵام دارەکەی زۆر قەڵەو و قەد ئەستوور نیە، ئەوەتا کێوەکانی کوردستان هەن ئەو دارەیان لێ دەڕوێ بۆیە زۆر کەس کۆنی کورد بە داربەڕوو دەشوبهێنن یان بە تەعبیر دەڵێن کۆچی کورد لەگەڵ کۆچ و رەوی داربەڕووە! واتە کورد هەرگیز لە کوردستان نابڕێ. گیاناس دەڵێن تەمەنی ئەم دارە ٥٠٠ ساڵە و هێندیكیش تەڵێن تەنانەت دەبن بە ٢٠٠٠ ساڵ. کێوەکانی زاگرۆس لەم داربەڕووە داپۆشراوە. دار و چێو و تەختەکەی زۆر مەحکەم و خۆڕاگرە و ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی بە بێ بیرکرنەوە خەڵکی بکەونە گیانی و بیبڕنەوە. هەروەک وترا بەرەکەشی ناوی بەڕوە و بە چەندین جۆر دەست دەکەێ و بە برژاوی و کوڵاوی دەخورێ.
سه‌یری به‌ڕوو و جه‌فت بکه‌.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-