دارتوو، دارتفێ، دارێکه له تیره‌ی "گهزنهییهکان" Tamariscinées که خۆیان ده‌سته‌یه‌کی تایبه‌تی به ناوی "تووه‌کان" Moraceae پێک دێنن. باڵای دار توو ده‌گاته ٢٠ میتر و ئه‌ستووریه‌که‌ی ده‌گاته ١ میتر، تۆکڵێکی سه‌خت و قڵاش قڵاشی هه‌یه و ڕه‌نگی داره‌که‌شی بۆر یان خۆڵه‌مێشییه و گه‌ڵاکانیشی پانن. مه‌ڕوماڵات زۆر حه‌زیان له گه‌ڵای دارتووه به‌تایبه‌تی پایزان زۆری ده‌خۆن، به‌ری دارتوو که ناوی تووه به تازه‌یی و به وشک کراوی ده‌خورێ. داری توو له به‌ر سه‌ختی و خۆڕاگری له دارتاشیدا زۆر به‌کار دێ ئامرازی مووسیقای لێ ساز ده‌که‌ن. ئه‌و تووهش که به‌کار نایه وشک ده‌کرێ و زستان له باتی جۆ ده‌درێ به ئاژه‌ڵ به‌تایبه‌تی هێستر. سووره تووش جۆرێک تووه که گه‌ڵاکه‌ی تۆزێک له گه‌ڵای دارتوو تۆختره. سووره‌توو ڕه‌نگی سووره و که به‌ده‌ستاندا دهفلیقێ سووری ده‌کا و پاشانیش ڕه‌ش ده‌بێته‌وه، بۆیه پێی ده‌ڵێن سووره‌توو، به‌ره‌که‌شی زۆر به‌تامه و له تووی سپی گه‌وره‌تره، سووره‌توو به وشک کراوی زۆر ترشه و وه‌ک سماق زستانان به‌کاری دێنن. پێم وانییه هیچێک به‌قه‌د سووره‌تووی وشک کراو و هاڕدراو خۆشبێ که له‌گه‌ڵ ئارد له لادێکاندا تێکه‌ڵی ده‌که‌ن له پێش ئه‌وه‌ی ماسیه‌که له ڕۆندا سوور بکه‌نه‌وه پێوه دهپلکێنن، که تامێکی ترش و خۆشی پێده‌دا.
ئه‌مه‌ش دوو جۆری به‌ناوبانگی توو، Murus alba var nigre و به ئینگلیزی به‌مه‌یان ده‌ڵێن black mulberry و تووی چه‌رموو Morus alba ئه‌مه‌یان به ئینگلیزی White mulberry یان White-fruited mulberry.
سەیری "توو" و "سوورە توو" بکە.