دهمهشێره، گوڵێکی جوانه و به زۆر ڕه‌نگان هه‌یه. ڕووکێکی به بنچه، لاسکه‌که‌ی ٤ سووچه و به‌رزیه‌که‌ی ده‌گاته ١ میتر، گه‌لآکانی له یه‌ک ئه‌ندازه‌دا له‌م به‌ر و ئه‌وبه‌ری لاسکه‌که‌وه ڕواون و به سێ به‌ش قاژ کراون، هه‌ر بۆیه هێندێک له ڕووه‌کناسه‌کان پێی ده‌ڵێن "Trilobata". هه‌ر کام له‌م سێ به‌شانه‌ش نووک تیژ و ددانه‌دارن و خودی گه‌ڵاکه په‌نجه‌یی یه. گوڵه‌کانی چووکه‌ن و ڕه‌نگیان سووری ڕووناکی تێکه‌ڵ به چه‌رموون و به هێشوون و هاوین ده‌پشکون. ئه‌م ڕووه‌که له شوێنی شێ‌دار له لێواری ڕێگاکان و زه‌وی بایهردا له ئورووپا، ئاسیا، باکووری ئافریقا و جه‌زیر به شێوه‌ی خۆڕست ده‌ڕوێ. ئه‌م ڕووه‌که ماده‌یه‌کی تاڵ و چه‌ند ئه‌سیدی تێدایه. بۆ ده‌رمانی نه‌خۆشیی دڵ به‌کاری ده‌به‌ن. له ئێران‌دا به پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک که له (فلورا ارانیکا)دا کراوه ٣ جۆریان به‌م ناوانه‌ی خواره‌وه دیتراون:
١ـ Leonurus cardiaca cub cardiaca. له شاری (گیلان)، (ئازه‌ربایجان) و نێوان (خلخال) بۆ (اسالم)دا له ١٥٠٠ تاکو ١٦٠٠ میتر له ڕووی ده‌ریاوه، له دهڕوهی قاسملوو، ئهشنۆیه و (سه‌هند) له نزیکی (لیقوان)دا له ده‌ور و به‌ری (باک‌و)، له نێوان (اهرم) و (کالیبر) دا له ١٧٠٠ میتر له ڕووی ده‌ریاوه ده‌ڕوێ...
٢ـ Leonurus cardiacal sub turkestanicus Rech.f, ئه‌مه‌یان له خۆراسان له بناری کێوه‌کانی (کپهداخ) له ٢١٠٠ تاکو ٢٤٠٠ میتر له ڕووی ده‌ریاوه ده‌ڕوێ.
٣ـ Leonurus cardiacal sub persicus (Boiss)Rech f. ئه‌م جۆره‌یان له (مازنده‌ران) و (درهی هه‌زار-دارستانی (کندوان)، له نزیک تاران، له بناری کێوه‌کانی (ده‌ماوه‌ند) له ٢٠٠٠ تاکو ٣٥٠٠ میتر له ڕووی ده‌ریاوه ده‌ڕوێ. هه‌روه‌ها له بناری (توپچال) نزیک (دربند)، (امامزاده داود)، (شهر ستانک)، کێوه‌ی (الموت)، (قه‌زوێن) و (هزاربند)ی (کرج)دا بینراوه.