Back
ده‌موکانه‌
ده‌موکانه‌ 

جۆرێکه‌ له‌ به‌ری دار مازوو، وه‌ک ده‌نکی به‌ڵاڵوک وایه‌، ئه‌کوترێ و ناوه‌ لینجه‌که‌ی خۆش ده‌کرێ و بۆ هێندێ شت به‌کار دێنرێ. (ف.خاڵ)
بەڕێز ئیدریس موحەممەد لە فەیسبووکی زمانی ستانداردی کوردیدا لەسەر دەموکانە دەنووسێ: "ناوچەی شارباژێڕ (دەمکانە)ی پێ دەڵێن، درەختی مازوو کە پیربوو لە ناو پەلەکانیدا، چەند لقێکی جوان و ناسک کە هەڵگری شێوە و ڕەنگی دارمازوەکە نییە، دەردەکات."
زازاکان پێی دەڵێن داکۆنە یان بێئۆکانە.
سەیری مازوو و دارمازوو بکە.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-