درمنه، درمه‌نه. ڕووه‌کێکی خۆڕستی بیابانه له تیره‌ی "نارنجه‌کان" Rutacées، له ده‌سته‌ی "خۆره‌تاویه‌کان" Radiées، که له بنه‌ڕه‌تدا له توورکمه‌نستانه‌وه هاتووه. لاسکه‌که‌ی ڕاست و تۆزێ سه‌خته، گه‌ڵاکانی له بن لاسکه‌که‌وه پاڵیان پێکه‌وه داوه و تۆزێ دڕاون و له کوڵکێکی چه‌رموو داپۆشراون، به‌ڵام له سه‌ره‌وه‌تر گه‌ڵاکانی چووکه‌تر و بێ کوڵکن. به‌رزیه‌که‌ی ده‌گاته نیومیتر، ئاو و شیله‌که‌ی بۆ ده‌رمان ده‌شێن. له لاپه‌ڕه‌ی ٥٦ی ف.ن.گ.ا. دا نووسراوه که: ئه‌م جنسه له ئێران‌دا ٣٤ جۆری، یه‌ک ساڵان و چه‌ند ساڵانی هه‌یه. که له سه‌راسه‌ری وڵات‌دا بڵاو بووته‌وه…
جۆرێکانی دیکه‌ی له قه‌فقاز، سیبری، تورکمه‌نستان، ئه‌فغانستان، پاکستان، ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، ئه‌رمه‌نستان، ئاناتۆلی، عێراق، هیمالیا، ته‌به‌ت و ئورووپادا ده‌ڕوێ.
له لاپه‌ڕه‌ی ٣٢ی کتێبه‌که‌ی Ingeborgدا نووسراوه: په‌ندی پێشینیان دایم پڕه له ئامۆژگاری، ئه‌م په‌ندانه‌ش بۆ وه‌ختێکی تایبه‌تی نه‌وتراون و ئێستاش هه‌ر وه‌ک ئه کاته‌ی که ئه‌نجیل په‌یدا بوو، به‌که‌ڵکن. له شوێنێکدا ئه‌نجیل باسی ژنێکی ڕووهه‌ڵمالآو ده‌کا و ده‌ڵێ: ؛؛ له‌م دوایانه‌دا وه‌ک ده‌رمه‌نه تاڵ بووه…؛؛(4:5 ords). ده‌رمه‌نه ڕووه‌کێکی چه‌ند ساڵه‌یه، به‌رزیه‌که‌ی له ٥٠ تاکو ١٠٠ سم ده‌بێ، گه‌لآکانی تووکن و ڕه‌نگیان بۆرێکی زیویینه، گوڵه‌کانیشی چووکه و زه‌ردن، هه‌موو ڕووه‌که‌که بۆنێکی زۆر ده‌ده‌ن و تاڵن. جۆری زۆره و ئه‌وه‌ی له هه‌موویان تاڵتره، ئه‌وه‌یه که ئه‌نجیل باسی ده‌کا. ده‌رمه‌نه وه‌ک سه‌مبوڵی تازیه‌باری و سه‌رکه‌تنیش ده‌کار هێنراوه. له ده‌ورانی ڤاکینگه‌کاندا له سوێددا له سه‌ر گۆڕی مردووه‌کانیان داناوه و له سه‌ر ته‌پکه‌ی گۆڕه‌که ده‌یانناشت. ده‌رمه‌نه له ٣٦٠٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه له لایه‌ن Papyrus Ebersوه له میسردا باسی کراوه. وه‌ک ده‌رمانی سک ئێشه هه‌مووکاتێک به‌کار هێنراوه. له ده‌رمه‌نه‌دا ماده‌یه‌کی تاڵ به ناوی Absinthin هه‌یه که یارمه‌تیی هه‌رس کردنی خوارده‌مه‌نی له له‌شدا ده‌کا… که له ئه‌نجیلدا باس له ژه‌هراوی بوونی ئه‌م گیایه کراوه ڕاسته چوونکه، ماده‌یه‌کی ژه‌هراوی به ناوی "Thujon"ی تێدایه. خه‌ڵکی وڵاتانی سکاندیناڤیا له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون که ئه‌م بۆنه تیژه دێ‌و و درنج ڕاو ده‌نێ، هه‌ر بۆیه چه‌پکێ له‌م ڕووه‌که له سه‌ر ده‌رکی گه‌وڕه‌کانیان هه‌ڵواسیوه، بۆ ئه‌وه بووه که جادووگه‌ر نه‌ڕۆنه نێو ئاژه‌ڵه‌کانیان و نه‌خۆشی بلآو بکه‌نه‌وه، یان به دزیه‌وه مانگاکانیان بدۆشن…