شهڵهمینکهره، په‌پووله، پشیله پایزه، باویلکه، گوڵە بڵاو، گوڵە کەرگ، گیایه‌کی گه‌ڵاپانی گوڵ زه‌رده که سه‌لکه‌که‌ی ده‌کوڵێنن و له چێشتی ده‌که‌ی و له گوڵه‌که‌شی شه‌راب دروست ده‌که‌ن، به ئه‌و به‌شه‌ی له گوڵه‌که‌شی که چه‌رموو و سووک و گرژه و وه‌رزی پاییز با دینا و به ده‌وروبه‌ردا بڵاوی ده‌کاته‌وه ئه‌ڵێن پشیله پاییزه یان دۆنهکهرانه و یان شهلهمکهرانه…، بۆ ئه‌وانه‌ش که پێیانخۆشه بزانن ئه‌و به‌شه تووکنهی گوڵه‌که له‌گه‌ڵ بادا ده‌سوڕێته‌وه چه‌ند ته‌ڵی باریکی هه‌یه، ده‌بێ بڵێم که د. کارلکستاڤ هۆڤسێن له‌م شته کۆڵیوه‌ته‌وه و بۆی ده‌رکه‌وتووه که ٢٠٠ تهڵن. ئه‌م جۆره ڕووه‌که جۆری زۆره و هه‌ر له وڵاتێکی چووکه‌ی وه‌ک سویددا له نێوان ٥٠٠ تاکوو ٧٠٠ جۆری هه‌یه، جۆره‌کانیشی له ڕووی خه‌ت و خاڵ و درێژ و کورتی گوڵهکانیانەوە جیا ده‌کرێنه‌وه.
سەیری شەلەمین کەرە بکە.
ئە ئاڵمانی Löwenzahn یە.
بە سوێدی Maskrosorی پێ دەڵێن یان Ogräsmaskrosor.