شیلان، دلێق، دلیغ، دلق، وله تووتێ، دلیک، ولە تووتی، گوڵەباخە کێوی، دارێکی چکۆله‌ی دڕکنه، گوڵا قاسکێن (زازاییە gula qaskén) گوڵێکی جوانی بۆنخۆشی سوور یان چه‌رموو ده‌گرێ که له گوڵه‌باخ دەچێ بەلام زۆر چووکه‌تره و بۆنیشیان له گوڵه‌باخ که‌متره. هه‌ر په‌لێکی داره‌که‌شی چه‌ندین گوڵ ده‌گرێ و هه‌ر گوڵێکی چووار په‌ڕه‌ی هه‌یه و دوای وه‌رینی پهڕهگوڵهکانی سه‌مه‌ره‌که‌ی ده‌ر ده‌که‌وێ که به‌رێکی وه‌ک زه‌یتوونه که پێی گه‌یشتن زه‌رد یان سووره و ده‌نکی سپیی درێژی تێدایه که بۆ ده‌رمان ده‌شێ. دیاره ئه‌م ده‌نکانه پاش ئه‌وه‌ی پێگه‌یشتن مرۆڤ ده‌توانێ بیخوا و تامیشی خۆشه، به‌ڵام به نه‌گه‌یشتوویی ده‌نکه‌کانی وه‌ک دڕکن. ئه‌م داردڕکه کێوی یه، به‌ڵام له کورده‌واریدا له ده‌وری باخ و بێستان دیڕوێنن و وه‌ک په‌رژین بۆ پارێزگاری که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن.
ناوە لاتینیەکەی ئەم گوڵە لە وشەی "canis" وەرگیراوە کە مانای "سەگ" دەدا ئەویش بەو مەبەستەی کە ئەم گوڵەش وەک سەگەکان جۆری یەکجار زۆرە. ئەمەش زۆر جوان لەگەڵ ئەو ناوەدا کە لە کوردەواریدا پێی دەڵین "ولەسەگانە" (گوڵە سەگانە) یەک دەگرێتەوە. بەڵام رەنگە لە لای خوەمان بە مانای ئەوەی کە بەکەڵک نایە شیبکرێتەوە. ئینگلیزیەکانیش ناوەکەیان لە لاتینەوە گۆڕاوە بۆ ئینگلیزی کە هەمان "گوڵەسەگانە"کەی خۆمانە.
ئه‌وه‌نده‌ت دڵ گوشیم تا دافلیقا
له ژێر پێی تانه‌دا گیانم تلیقــا
له‌شی هه‌ستم حه‌ریرێ بوو ئه‌ویندار
به تون کێشاته سه‌ر دڕکی دلیقــــا
"کۆلیل"
بە ئاڵمانی Hecken-Rose (ssp. canina), Busch-Rose (ssp. dumetorum) یە.
بە سویدی Stenrosی پێ دەڵێن.