جۆره گوڵێکی زل و په‌ڕپه‌ڕه لە تیرەی تێکەڵاوەکان" Asteraceae که به زۆر ڕه‌نگی وه‌ک زه‌رد، سوور و چه‌رمووی هه‌یه. لقه‌کانی گیاکهشی ڕاست و به‌رزن و گه‌ڵاکانی بڕاوبڕاون، باڵای تا ١ میتر به‌رز ده‌بێ و له هاوین و پاییزدا گوڵ ده‌کا. باشه‌کانیان که به جوانی ده‌م ده‌که‌نه‌وه پێیان ئه‌ڵێن "شهسپهڕ" و ئه‌وانه‌یان که گوڵه ناکه‌ن پێیان ئه‌ڵێن "گوڵه". ئه‌م گوڵه جۆری زۆره، ئه‌ڵێن: کاک نه‌زیف باباحاجیی هه‌ورامی له شاری سلێمانی ٣٤ جۆریانی هه‌یه.
به فه‌رانسه‌یی Grand margueriteی پێ ئه‌ڵێن.