دارێکی باریکی جیڕه له داری سه‌رو ئه‌چێ له قه‌راغ ڕووباردا شین ده‌بێ، گه‌ڵای ڕیشاڵ ڕیشاڵه و به ته‌ڕیی ئه‌سووتێ و له‌قه‌کانی له گه‌زی پێوان ئه‌چێ. (ف.خاڵ)
ڕه‌نگی ئه‌م داره ڕاست وه‌ک داری سنجوو ده‌چێ، بۆنێکی تایبه‌تیشی هه‌یه.
ئەگەر ئەم دار گەزە کە لە فەرهەنگی خاڵدا هەمان دەرگەز بێ کە لە بنەماڵەی "Tamarix"یە، تەمەنی زۆر دەکا و یەکێک لە دارە بە تەمەنەکانی جیهانە و لەبەر ئەوە لە قووڵایی ئەرزدا ریشوو دادەکوتێ دەتوانێ ژیانێکی دوور و درێژی هەبێ بە جۆرێک کە دەڵێن لە هێندیک لە ناوچە گەرمەسێرەکاندا تەمەنی دەگاتە زیاتر لە ١٠٠٠ ساڵ. باڵای بە شێوەیەکی سروشتی لە ١٠ تاکوو ١٥ میتر بەرز دەبێ.
دارگەز دارێکی زۆر جوانە و گەڵای باریک و نووک تیژە. لە چڵ و پۆپی دارە مێیەکەی دارگەز شیلەیەک دەڕژێ کە پێی دەڵێن گەز و لەوە دەچێ هەر بەم بۆنەوە ئەم ناوەیان پێداوە. گوڵاکانیشی لەبەر ئەوە تامیان ترشە، بێجگە لە حوشتر ئاژەڵی دیکە حەزی لێ ناکەن و نایخۆن.