دارچینی، تۆکڵه‌دارێکه تیژ و بۆن خۆش له دارێکی سوور ده‌گیرێ، دارێک کە باڵای دەگاتە ١٠ میتر که سه‌ر به تیره‌ی "قاچه‌کان" Lauracées و له ڕیزی "دووله‌تکه‌یی یه په‌ڕه‌گوڵ جیاکان" Dicotylédones-Dialypétales که له وڵاتی هیندوستان و چیندا ده‌ڕوێ. باڵای ده‌گاته ٥ میتر، لقه‌کانی درێژ و باریکن، گه‌ڵاکه‌ی له گه‌ڵای داربی ده‌چێ و دایم سه‌وزه، گوڵه‌کانیشی چه‌رموو و هێشوویین، تۆکڵه‌که‌ی بۆ ده‌رمان ده‌شێ و بۆ سه‌رماخواردوویی وه‌ک چایی ده‌ێمی ده‌که و ده‌یخۆنه‌وه و یان له قۆری دا له‌گه‌ڵ چایی دێمی ده‌که‌ن. دیاره وه‌ک به‌هاراتیش ده‌کرێته نێو هێندێک چێشت. به‌ڵام بۆ ژنی ژگپڕ باش نییه و منداڵه‌که‌ی له‌بار ده‌با. بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌م تۆکڵه‌ش له داره‌که‌ی، به چه‌قۆ قاژی سه‌روخوار و لابه‌لا له داره‌که ده‌ده‌ن و چه‌ند ڕۆژی ده‌وێ تا له داره‌که ده‌بێته‌وه و دوایی تۆکڵه‌کانی کۆده‌که‌نه‌وه و وشکی ده‌که‌ن، بۆ زۆر نه‌خۆشی به‌کاری دێنن که یه‌ک له‌وانه زگچوونه، به‌ڵام هه‌ر وه‌ک پێشتریش وتم نابێ ژنی زگپڕ بیخوا.
دوو جۆر دارچینی هه‌یه که ناوین "دارچینی سیلان" و "دارچینی سایگۆن"ه، دارچینیش یه‌کێکه له کۆنترین به‌هاراته‌کانی جیهان که له کۆنه‌وه مرۆڤ بۆ ده‌رمان و بۆ تام و جێژی چێشت به‌کاریان هێناوه. به‌ڵگه کۆنه مێژوویه‌کان کۆنی دارچینی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ سێ تا چل سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر.
به فه‌رانسه‌یی Canelle و به ده‌ره‌که‌شی Cannelier یان Cannellierی پێده‌ڵێن.