دارگوێز، دارگرده‌کان، داروه‌زی، دارێکی زۆر گه‌وره‌یه و له هێندێک ناوچه‌دا ٤٥ جۆری هه‌یه و به‌رزیه‌که‌ی له ١٥ تاکوو ٣٠ میتر ده‌بێ و له شوێنی گه‌رمه‌سێردا ناڕوێ و تاکوو ١٠٠٠ میتر هه‌ورازتر له ڕووی ده‌ریاوه ده‌ڕوێ و دارێکی ئه‌ستووره، گه‌ڵاکانی پانن و له ٢٠ تا ٣٠ سم درێژن.
دارگوێز به‌رێکی خڕ‌و ڕه‌قی تۆکڵ سه‌وز ده‌گرێ که له ژێر ئه‌م تۆکڵه‌وه تۆکڵێکی داریی دیکه هه‌یه و له ناو ئه‌م تۆکڵه‌وه مێشکی گوێزه‌که هه‌ڵکه‌وتووه که بۆ خواردن ده‌بێ.
تۆکڵه سه‌وزه‌که‌شی پێی ئه‌ڵێن که‌مکۆڵ و بۆ ڕه‌نگ کردنی ڕیس به‌کار دێ که ڕه‌نگی قاوه‌یی (که‌مکۆڵ)ی لێده‌گرن.
داره‌که‌شی له به‌ر خۆڕاگری له دارتاشیدا زۆر به‌کار دێ و ته‌خته‌نه‌رد و ده‌رگا و موبل و شتی له‌م بابه‌ته‌ی لێ ساز ده‌که‌ن. دار گوێز له لای ڕۆمیکان به دارێکی پیرۆز داده‌نرێ.