BackHoary-leaved Heron's-bill, Desert Stork's-bill
خڕکە گۆزەڵە

Latin: - Geranium tuberosum
English: - Hoary-leaved Heron's-bill, Desert Stork's-bill
خڕکە گۆزەڵە 

ناوی گشتی : Common names: Hoary-leaved Heron's-bill, Desert Stork's-bill
لە زمانی کوردیدا ناونراوە خڕکەگۆزەڵە بەهۆی بوونی سەلکێکی خڕی وەک گۆزەلە لەبن زەویدا
خڕکە گۆزەڵە گیایەکی سەلکداری خۆڕسکی بەهارییە لە کۆتایی مانگی ڕەشەمەی و سەرتای خاکەلێوەدا لەزەوی سەردەردێنێ و سەوزدەبێت .
قەد یان لاسکێکی باریک و سورباوی کوڵکنی هەیە قەدی گیای خڕکەگۆزەڵە چەند لک ( لق ) ێک دەردەکات تاکو ( 10 بۆ 30 ) سانتیمەتر باڵا دەکات ،گەڵاکانی ناڕێک و گرنج گرنجن و شێوەی چەتر دەنوێنن ، گوڵی ئەم گیایە پێنج پەڕە و لەشێوەی مۆمدان ( شمعدان ) دایە و ڕەنگیان پەمەیی کاڵە .
ئەم گیایە لەسەر ڕەگەکانی سەلکێک ( tubers on its roots ) درووست دەبێت بەرگ( توێکڵ ) ێکی قاوەیی هەیە
سەلکی خرکە گۆزەڵە دەخوریت و ژەهراوی نییە no-toxic .
ئەم گیایە بەزۆری لەناو دێبەر و زەویە کشتوکاڵیەکاندا دەڕوێت .
Bakir Ahmady
14 بانەمەڕی 2720
ــــ
گۆزەرە: ئەم گیایە گەڵایەکی شێوە ئەستێرەی هەیە کە لە سەر ڕووی زەوی دەر ئەچێت و لە ژێر خاک گەڵاکە لاسکێکی بارییکی هەیە نزییکەی ٢٠ تاکو ٣٠ سانتیمەتر درێژە و ئەگات بە ڕەگێکی سەیر لە شێوەی مانگی تازە دەرکەوتوو (مانگی نوێ) بەڵام قوپاویەکەی ناوەوەی بەرچوونی تیایە. ئێستا وێنەکەیت بۆ دەنێرم. شێوەی ئەو ڕەگە لە ناو زێڕ و زییوی ئافرەتان لە کوردەواری بینییومە.
ڕوەکی Geranium ٤٦٦ جۆری هەیە. زۆر لە جۆرەکانی بە هۆی جوانی گوڵەکانیان ئەڕوێندرێن لە باخچەکان. ئەم جۆرەی کوردستان تەنها لە فلۆڕای بولگاریا زانیاریم لە سەر بینیی.
گوایە مانگەکانی ٩،٨،٧،٦ گوڵ دەکات. و مانگەکانی ٣،٤، و ١١،١٠،٩ تۆوەکانی ئەچێندرێن.
Ari Khorshid

© Kurdflora 2000 - 2020 in cooperation with Auriolus, contact
-