BackBitter Melon, karela
خەریارە تاڵە

Latin: - Momordica charantia
English: - Bitter Melon, karela
خەریارە تاڵە 

میوەی "بیتر میلون" (کاڵەکی تاڵ) یان کاریلا بەری دارێکی باڵابەرزە تاکوو پێنج میتر باڵا دەکا. ئەم میوەیە لە بنەماڵەی خەیار چەمەرە یان هەمان تروزییە، سویدیەکانیش پێی دەڵێن Bittergurka (خەیارە تاڵە). لە وڵاتی خۆمان مێوەیەکی زۆر نەناسراوە یان لانی کەم من نەمدیوە، بەڵام لە دەرەوەی کوردستان لەو دوکانانەی کە سەوزی و میوەی ئاسیایی دەفرۆشن دەست دەکەوێ. خواردنی زۆر بە سوودە. بەتایبەتی بۆ دابەزینی رادەی شەکر لە خوێندا دەرمانی چاکە و هەروەها دەڵێن دەرمانی باشە بۆ نەخۆشی شێرپەنجە. دەڵێن سلولە سەرەتانیەکان لە نێو دەبا.
تامی تۆزیک تاڵە بەڵام تاڵێکی وا نیە کە مرۆڤ نەتوانێ بیخوا. دەکرێ بەکاڵی بخورێ یان لە نێو ساڵاد بکرێ و یان لەگەل هێڵکەوڕۆن سوور بکرێتەوە، لە نێو شۆرباو و سۆپ بکرێ.
تێبینی: لە کاتی خواردن و دروست کردنیدا، هەموو ناوەکەی فڕێ دەدەن و تەنیا بەشە سەوزەکەی دەخۆن. لە یوتیوب فیلمی زۆر هەیە لەسەر دروست کردن و خواردنی.
ئیتر هەر لەش ساغ و سڵامەت بن

© Kurdflora 2000 - 2020 in cooperation with Auriolus, contact
-