توودڕگە، گیایەکە لە بنەماڵەی Cruciferae کە بۆ دەرمان دەچێ.
گیایەکی کوێستانیە و لە بەرزایی ٢٥٠٠ میتر زۆرتر بەرچاوە. باڵای لە ٥ تا ١٠ سانیمیتر بەرز دەبێ و گەڵاکانی نووک کۆڵن و بێ کوڵکن کە لە کاتی پێگەیشتندا ئەو کوڵکانە رەنگیان سوور هەڵدەگەڕێ. بەرەکە لە نێو کلوودایە کە شێوازی هێلکەییان هەیە کە بۆ دەرمان بەکار دێن.
تاجیکیەکان پێی دەڵێن: چشم بلبل.