دەرمانە بڕک، گیایەکی چەند ساڵانی بۆن خۆشە لە بنەماڵەی Labiatae کە باڵای لە ٣٠ تاکوو ١٠٠ سانتیمیتر بەرز دەبی. لاسکەکەی چوار سووچ و کورکنە، گەڵاکانی لە بەرامبەر یەکەوە بە لاسەکەکەوە دەڕوێن و شیوەی هێلکەیین. گوڵکەکانی سی یان شەش دانەیین و ٤ تاکوو ٨ ساڵ تەمەن دەکەن.
هەروەک لە ناوە کوردییەکەی و ناوە لاتینیەکەشدا دەردەکەوێ ئەم گیایە بۆ دەرمان بەکار هاتووە. لە کوردەواری خۆشماندا بۆ دەرمانی زۆر دەردان دەشێ وەک دەرمان بەکاری دێنن لەوانە نەخوەشینەکانی دڵ و مێشک و هەروەها بۆ کۆڵنجی گەدە و ریخۆڵەکان.
بە ئاڵمانی Zitronen-Melisse پێدەڵێن.
بە سویدی Citronmeliss یە.
سەیری فاتمە دارۆباخی بکە.