گوڵ ئەوین، گیایەکی یەک ساڵە و چەند ساڵەی بە بنچە لە بنەمالەی Borginaceae کە گوڵەکانی بە گەورەیی ١ سانیتمیترن و بە کۆ و لەسەر پۆپەی لقەکانیەوە دەردێن و رەنگیان شین و پەمەیین. باڵای ئەم گوڵە دەگات ٦٠ سانیتمیتر. لە هێندیک ناوچەی کوردستان بەتایبەتی لە ژاوەرۆ ئەم گیایە بۆ وەکارخستینی زگ و دژی قەبزی و زگیریان و زیادکردنی رادەی میز بەکار دێنن.
ناوە زانستییەکی ئەم گوڵە لە وشەی لاتینی "scorpioides" (وەک دوپشک)ەوە هاتووە کە ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ شێوەی کۆتایی گوڵەکانی کە وەک کلکی دووپشک (دمارەکۆڵ) چەماونەتەوە.
بە ئاڵمانی Sumpf-Vergißmeinnicht ی پێدەڵێن.
بە سویدی Äkta förgätmigejی پێدەڵێن.