خمە کێوی، خمە کێویلە، وسمە، رووەکێکە کێوی و خۆڕستە لە بنەماڵەی Cruscifera کە لەگەڵ و ریشووەکەی مادەیەکی رەنگی وەدەست دێنن کە بۆ رەنگ کردنی بەکاری دێنن. باڵای لە ٣٠ تا ٨٠ سانیمتیر بەرز دەبێ، گوڵەکان رەنگیان زەرد و گەورەن.ئەم گیایە لە کوێستانەکانی دەوروبەری جوانڕۆ، ژاوەرۆ، شنۆ وی مەریوان بەشێوەی خۆڕست دەڕوێ کە خەڵکی ئەو ناوچانە رەنگی شینی لێ وەدەست دێنن.
رووەکناسی بەناوبانگی سویدی Linné ساڵی ١٩٤٢ واتە ساڵێک دوای گەڕانەوەکەی لە سەفەری دوڕگەکانی Öland (ئۆلاند)و Gotland (گۆتلاند) لە نووسینەکەی خۆیدا لە ئاکادمی زانستی پاشایەتی سوید، ئەوەی پشت راست کردووەتەوە کە خمە هەردە لە "ئۆلاند" و "گۆتلاند" دەڕوێ بەڵام دانیشتوانی ئەوێ نەیانزانیوە کە بۆ رەنگ کردن دەبێ: "ingen af Inbyggarne wiste bruka denna til Färg".
ناوە زانستییەکەی ئەم گیایە لە وشەی لاتینیی tingere (رەنگ کردن) وەرگیراوە و ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە ئەم گیایە بۆ رەنگ کردن دەبێ.
بە ئاڵمانی Färber-Waidی پێدەڵێن.
بە سویدی Vejdeی پێدەڵێن.