BackMarsh-mallow
خەتمی

Latin: - Althaea officinalis L.
English: - Marsh-mallow
خەتمی 

گوڵێکی زۆر جوانی دەر و دەشت و مەزراکانی کوردسانە کە بە زۆر رەنگ هەیە و لاسکەکەی بە کوڵکێکی نەرم داپۆشراوە و بۆ دەرمانیش دەشێ.
هەر وەک لە ناوە لاتینیەکەیدا دەردەکەوێ ئەم گوڵە بۆ دەرمان دەچێ و هەروەها ناوە سویدیەکەشی بە هەمان شێوە.
لە کوردستان بە شێوەی خۆڕست دەڕوێ بەڵام لە زۆر شوێن زۆر بە کەمی دەبینرێ کە خۆڕسک بێ و هەر بۆیە دەچێنن بۆ ئەوەی لە دروست کردنی دەرماندا بەکاری بێنن.
بەداخەوە لەبەر ئەوەی ئێمەی کورد لە بواری تۆمار کردنی ئاوی گوڵ و گیادا زۆر کۆڵەوارین و زانیارییەکی ئەوتۆمان لەسەریان نیە، هێشتا ناوەکەی بە زاراوەکانیتری کوردی لە ناوچەکانیتر نازانین بەڵام لە وڵاتێکی وەک سویددا کە گرینگی بە تۆمار کردنیان دەدرێ دەزانن کە یەکەم جار ناوی ئەم گوڵە لە ساڵی ١٧٩٥دا لە لایەن رەتزیۆس (Retzius)ەوە تۆمار کراوە.
ناوی ئەم گوڵە بە چەند زمان:
ئاڵمانی: Echter Eibisch
ئینگلیزی: Marsh-mallow
فینلاندی: Rohtosalkoruusu
بە سویدی پێی دەڵین Läkemalva
نۆرویژی: Lækjestokkrose
دانمارکی: Læge-Stokrose

© Kurdflora 2000 - 2020 in cooperation with Auriolus, contact
-