خه‌یارچه‌نبه‌ر، جۆره دارێکی گه‌رمیانییه، به‌رێکی هه‌یه وه‌ک لووله‌ی قامیش وایه، نێوه‌که‌ی خانه‌خانه‌یه و چه‌ند په‌ڕه‌یه‌کی تیایه که له‌نێویاندا دانه‌ی زه‌رد ڕه‌نگ هه‌ن، په‌ڕه‌کانی له ئاودا ئه‌خوسێنن بۆ ڕه‌وانی (زگچوون) ئه‌درێ به مناڵ. خه‌یارچه‌مه‌ر، دارێکه به‌قه‌د داری گوێز ده‌بێت و گه‌ڵاکانی سه‌وزێکی ڕووناکیان هه‌یه و گوڵه‌کانی زه‌ردن وه‌ک گوڵی یاسه‌مین وان، به‌ره‌که‌شی وایه. له گه‌رمه‌سێری وه‌ک عه‌ره‌بستان و هیندوستان دا ده‌ڕوێ. (ف.خ.) داری خه‌یارچه‌مه‌ر، دارێکه له تیره‌ی "په‌پووله‌ییه‌کان" Papillonacées، ئه‌و خانه‌خانانه‌ی که ف.خ. باسی کرد، (د. معین) ده‌ڵێ، له ٢٥ تاکوو ١٠٠ خانه‌ن و له هه‌ریه‌که له‌م ژوورانه‌دا تۆوێکی ڕه‌ق هه‌یه که ڕه‌نگیان له به‌ڕوو ده‌چێ و تامیان شیرینه.