خاش، خاشک، خه‌شخاش، خاش خاش، ڕه‌به‌نۆک، گورز ڕۆسه‌م، سوور دەشت، چارە چەقیلێ، ڕووه‌کێکه لاسک باریک و گه‌ڵاکانی درێژ و زل و ددانه‌دار و نووک تیژ. خاشخاشی چه‌رمووش هه‌یه که گوڵه‌کانی چه‌رموون و خاشخاشی ڕه‌ش، گوڵه‌کانی سوور یان به‌نه‌وشن و په‌ڵه‌په‌ڵه ڕه‌ش له بنی گوڵه‌کانه‌وه به‌رچاو ده‌که‌ون. ئه‌م ڕووه‌که ڵه تیره‌ی "کوکنارییه‌کان "Papaveracées"ه. به‌رزیی خاشخاش ده‌گاته یه‌ک میتر، به‌ره‌که‌ی وه‌ک جامۆڵکه‌یه و دوای وه‌رینی گه‌ڵاکه‌ی گوڵه‌کانی ده‌رده‌که‌ون، له دیوی نێوه‌وه ماڵ ماڵه و له نێو ئه‌و ماڵانه‌دا تۆمی وردوردی ڕه‌نگ چه‌رموو هه‌ن که ده‌یخۆن یان ڕۆنه‌که‌ی ده‌گرن. تۆکڵی خاشخاش کاتێک گه‌وره بوو به هۆی ئامێرێکی تایبه‌تییه‌وه ده‌یڕووکێنن (برینداری ده‌که‌ن) و شیره‌یه‌کی سپی لێ دێته ده‌رێ که پاش ویشک بوونه‌وه ڕه‌نگی ده‌گۆڕێ و ده‌بێته قاوه‌یی، که هه‌مان شیره‌ی تریاکه که دوای کۆکردنه‌وه و شێلاندن به‌کاری ده‌به‌ن. کوڵێندراوی تۆکڵی وشکی خاشخاش بۆ ده‌رمانی که‌م کردنه‌وه‌ی ژان و ده‌رمانی سکچوونی ئاسایی و سکچوونی خوێنی به‌که‌ڵکه. له هه‌ر هکتار (١٠٠٠ میتری چوارگۆشه) زه‌ویدا نزیکه‌ی ١٨ تاکو ٢٢ کیلوگره‌م شیله‌ی تریاک ده‌ست ده‌که‌وێ. تریاکیش مه‌وادێکی گێژکه‌ری به‌هێزه و هۆیه‌که‌شی مه‌وادی شیمیایی مکونین Meconin و ئالکالوئیده‌کانییه‌تی. له تریاکدا بێجگه له ئکسالیک ئه‌سید نزیکه‌ی ٢٥ جۆر ئالکالوئید هه‌یه که به‌ناوبانگه‌کانیان ئه‌مانه‌ن: مورفین Morphin، کودئین Codein، تبائین Thebaine (ئه‌مه‌یان زۆر ژه‌هراوییه)، نارکۆتین Narcotin، نارسئین Narceine و پاپاورین Papaverine، که ناوی گوڵه‌که‌وه به هۆی ئه‌مه‌یانه‌وه نراوه. له هۆز و تیره‌ی خاشخاشدا زۆر گوڵی دیکه جیا ده‌بێته‌وه که من بۆ زایاری هاوزوانه‌کانم ناوی نۆدانه‌یان لێره‌دا ده‌نووسم:
١ـ Papaver rhoeas، ئه‌مه‌یان لاسکێکی تووکنی هه‌یه و په‌ڕه‌ی گوڵه‌کانی له ٧٠ تاکوو ١٠٠ میلم پانن، ڕه‌نگی سوورێکی تۆخه و له نێوه‌ڕاسته‌وه ڕه‌شه.
٢ـ P. argemone، ئه‌مه‌یان ڕه‌نگێکی تۆزێک له‌وه‌ی یه‌که‌م کاڵتری هه‌یه و له‌وه‌ی چواره‌میش چووکه‌تره و په‌ڕه‌ی گوڵه‌کانیشی ٢٠ تاکوو ٦٠ میلم ده‌بن و هێنده‌ش ده‌وان ناهێنێ و زوو هه‌ڵده‌وه‌ڕێ.
٣ـ P. hybridum، ئه‌م جۆره خاشخاشه وه‌ک گوڵیی دووهه‌م ده‌چێ، به‌ڵام خونچه‌که‌ی خڕتره و په‌ڕه‌ی گوڵه‌کانیشی خڕتره.
٤ـ P.dubium، ئه‌مه‌یان به ده‌وامتره و ڕه‌نگی له‌وانیتر کاڵتره و لاسکی هه‌ر وه‌ک ئه‌ونیتر تووکنه و په‌ڕه‌ی گوڵه‌کانیشی له‌وانیتر پانتره و له ٣٠،١ تاکوو ٦٠ میلم ده‌بێ و له نێوه‌ڕاسته‌وه وه‌ک ئه‌وانیتر ڕه‌ش نییه، ئه‌گه‌ر بیبڕین شیله‌یه‌کی چه‌رمووی لێدێ.
٥ـ P. somniferum، ئه‌م خاشخاشه گوڵه‌کانی تۆزێک زلله و ئه‌گه‌ر بیچێنن تاکوو چه‌ند ساڵان ده‌ڕوێته‌وه و باڵاشی به‌رزه، گه‌ڵاکه‌شی سه‌وزێکی بۆره و په‌ڕه‌ی گوڵه‌کانیشی له سه‌ره‌وه به‌نه‌وشن و به‌ره‌و نێوه‌ڕاستی گوڵه‌که ڕه‌شتر ده‌بن، دوایه‌ش مه‌یله‌و چه‌رموون، په‌ڕه‌کانی تاکوو ١٨٠میلم پان ده‌بن.
٦ـ P. radicatum، ئه‌مه وه‌ک ئه‌وانیتر تووکنه و باڵای کورت و ڕه‌نگی گوڵه‌کانی زه‌ردن، دوای بڕین شیره‌یه‌کی زه‌رد یان چه‌رموویی لێدێ، په‌ڕه‌کانیشی ٢٠ تاکوو٤٠ میلم پانن، خونچه‌که‌ی نه‌رم و بووکنه و درێژییه‌که‌ی دووجار له پانیه‌که‌ی درێژتره. ئه‌مه‌یان زۆرتر له چیا ده‌ڕوێ.
٧ـ Glaucium flavum، گوڵه‌که‌ی زه‌رد و زله و باڵاشی به‌رزه، گوڵێکی چه‌ند ساڵه‌یه و په‌ڕه‌کانی له ٦٠ تاکوو ٩٠ میلم پانن.
٨ـ Meconopsis cambrica، ئه‌م جۆره خاشخاشه گوڵه‌کانی زه‌رده و په‌ڕه‌کانی له ٥٠ میلم پانترن و زۆرتر له شوێنی نمدار و سێبه‌ردا ده‌ڕوێ.
٩ـ Chelidonium majus، گوڵه‌ی ئه‌م جۆره‌یان نه زل و نه چووکه‌یه و ڕه‌نگیشی زه‌رده و باڵای به‌رزه و لاسکه‌که‌ی زۆر ته‌رچکه و زوو ده‌شکێ، په‌ڕه‌ی گوڵه‌کانیشی له ٢٠ تاکوو ٢٥ میلم پان ده‌بن.
ئه‌مه‌ش چه‌ند جۆر خاشخاشه به کوردی: خاشخاشه کچه، ئه‌مه‌یان گوڵه‌کانی سووره. خاشخاشکه کوڕه، ئه‌مه ڕه‌نگی گوڵه‌کانی چه‌رموون، خاشخاشکه ماره، گوڵی ئه‌مه‌یان گه‌وره‌تره، گوڵپه‌ڕی ئه‌ستوورتره و خونچه و ساقه‌تی خونچه‌که‌ی پێش پشکووتن وه‌ک سه‌ر و ملی مار ده‌چێ. ڕه‌نگی گوڵاکانی سه‌وزێکی مه‌یله‌و که‌وگن (شین)، له قه‌راخ جاده و له سه‌ر دیواری ته‌لان و که‌نده‌ڵانه‌وه ده‌ڕوێ. به فه‌رانسه‌یی Pavot somnifere و به ئینگلیزیش بێجگه له‌م ناوه‌ی سه‌ره‌وه White poppy, opium plant و Poppy پێده‌ڵێن.
گوڵی خاشخاش و گوڵی کوهکه‌ن
گوڵی پاتۆنیا، ڕه‌ونه‌قی چــــــه‌م
"پیره‌مێرد"
سەیری نان و دۆبڕە و خەشخاش بکەن.