BackYellow bedstraw, Cheese rennet
خوشیلک

Latin: - Galium verum L
English: - Yellow bedstraw, Cheese rennet
خوشیلک 

خووشیل، خوشیل، خوژیلک، خوشیلک. گیایەکی خۆرستی چەند ساڵەیە لە تیرەی "رۆناسیان" (Rubiaceae) کە جاروبارە راوەستاوە و جاروبارەش لە سەر ئەرز راکشاوە. لە ٢٠ تا ٦٠ سانیتمیتر بەرز دەبێ و بە هۆی تۆمەوە زیاد دەکا. لاسکەکەی زۆر ئەستوور نزیک بە چێون و چوارسووچ و خۆڕاگرن. کوڵکن یان بێ کوڵن. هەڵاکانی لە نزیک یەکەوە و بە دەور لاسکەکەدا روواون و بە مەودای ١ تاکوو ٣ سانیمیتر لە یەک دوورن و ژمارەشیان دەگا بە ٨ تا ١٢ دانە. گوڵەکانی زەرد و بۆنخۆشن. بەرەکەشی چووت چووت، وشک و بێ کوڵگن و ساف و لووسن. دووهەمین مانگی بەهار گوڵ دەکا.
ئەمەش جۆرێکی دیکەیە Galium کە گیای بژارە G.tricorne.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-